ده‌شێ چی بین؟!
ده‌شێ چی بین!
ده‌شێ بۆچی خوڵقێنرابین؟!
بۆ ده‌بێ ته‌نها (من و تۆ)
سووتوی کوانوی پڕ دوکه‌ڵی
ئه‌م دونیا بێ یاسایه بین
ده‌شێ چی بین!
ده‌شێ...
دوو کۆتری سپی بین
به‌ری ئاسمانی به‌رینمان
به( ڕق و کین)لێ ته‌نرابێت
ده‌شێ به ته‌نها (من و تۆ)
باڵی فڕینمان کربێت
ده‌شێ چی بین!
ده‌شێ بۆچێ خوڵقێنرابین؟!
جه‌مال شاوازی-ماسڵاوس-هۆڵه‌ندا
|+|
2006/5/22 2:17

