قه‌ده‌ری عه‌شق
تۆ قه‌ده‌رێکی نادیاربووی
بۆ وڵاتی عه‌شقت بردم
تۆ بزه‌یه‌کی شه‌رمن بووی
مه‌مله‌که‌تی لێوه‌کانت داگیر کردم
تۆ ئه‌شکێکی لانه‌واز بووی
هێلانه‌ت له چاوانما چێکرد
تۆ وشه‌یه‌کی گه‌لێک پیرۆز بووی
ناوه‌ڕۆکی گشت هۆنراوه‌کانمت بۆ خۆت برد
ئێستا ئه‌وینی تۆ نه‌وره‌سێکه و
بۆ قوڵایی دڵم ئه‌فڕێ
چاوه‌کانم په‌روانه‌یه و
به دیار شه‌معی گۆناته‌وه هه‌ر ئه‌سوتێ
ئێستا خه‌مت کۆرپه‌یه‌که
له مامکی عومرم ئه‌مژێ
ئێستا لێوی خه‌یاڵێکم
ئێشک بۆ گوڵی لێوت ئه‌گرێ
خۆشه‌ویستم
په‌یمان بێ به‌م قه‌ده‌ره جوانه‌ی عه‌شق
ڕێگه نه‌ده‌م با نازی هیچ شۆخێکی تر
گه‌ڵای ئه‌م عه‌شقه پیرۆزه هه‌ڵوه‌رێنێ
ژیار جاف-ده‌نهاخ-هۆڵه‌ندا
|+|
2006/5/25 11:31

