
عاشقێکی سه‌رسه‌خت
له‌وه‌ته‌ی له‌سێبه‌ری
ئه‌ودره‌خته شومه‌دا
به خه‌یاڵ ڕۆحمان تێکه‌ڵ به یه‌کتر کردووه
جه‌خار،
نه من هه‌ست به جه‌سته‌ی
تۆ ده‌که‌م
نه تۆیش من ده‌بینی
*****
چه‌ند سه‌رسه‌خت بووم
هه‌موو شه‌وێ وه‌ک جه‌نگاوه‌رێکی جه‌سار
شه‌ڕم له گه‌ڵ تاریکیدا
به‌رپا ئه‌کرد
تا بگه‌م به ڕوناکی ناخی تۆ
ئه‌فسوس،تۆ بێباک بویت
هیچ کام له‌و شه‌وانه
به هانامه‌وه ناهاتی
*****
تا دوایین چرکه‌کانی عومرم چاوه‌ڕوانم
به جوانی عه‌شق بگه‌م
به عه‌شقی پاک و بێگه‌رد بگه‌م
ژیار جافـده‌نهاخ-هۆڵه‌ندا
|+|
2006/5/26 12:37

