
بۆ شنه
من نازانم تۆ پێویستی بۆ ژیانم
یان شنه‌ی " با "
که شنه‌ی " با "شم خۆشم ده‌وێ
دڵگیر مه‌به !
من دڵنیام
کاتێک شنه‌ی " با " هه‌ڵده‌کات
شنه .. شنی خۆشه‌ویستی و
ئه‌وینی تۆ به من دهگات۱
ئای شنه‌ی " با "
چه‌ند حه‌ز ده‌که‌م
له گه‌ڵ شنه‌دا تێکهڵبم
ده‌ستی ڕه‌شی نه‌یارانی
شنه خانم قه‌ت پێ نه‌گات
چه‌ند پێم خۆشه
ونکردنێک ونم بکه‌ی
هه‌ر به ته‌نها
شنه‌ی خۆشه‌ویستی شنه و
هه‌ناسه‌ی شنه‌م پێ بگات!
جه‌مال شاوازی- ماسڵاوس-هۆڵه‌ندا
15-08-2000
|+|
2006/5/28 11:8

