تێکه‌ڵبوون
ئازیزه‌که‌م
من و تۆ به جۆرێک تێکه‌ڵ به یه‌ک بووین
هه‌رچه‌ند ئه‌که‌م
له نێوانی
رومه‌تی تۆ و
رۆحی خۆمدا
هیچ جیاوازییه‌ک به دی ناکه‌م.
...................................
ئازار
ئه‌و ده‌مانه‌ی تۆم ئاشنابووی
دڵۆپێک بوو ژانی دڵم
به‌ڵام
ئێستا که لێم زیزیت
ده‌ریایه‌که ئازاری من
........................
چاوه‌کانم
چاوه‌کانم!
که جاران تۆ خۆشه‌ویستم بووی
چاوه‌کانم ئێشکگری باڵای تۆ بوون
که‌چی دوای ئه‌و هه‌موو دابڕانه‌ش
چاوانی تۆ
ناحه‌زانی دڵی من و
چاوانی من
ته‌نها رێگه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی تۆ ئه‌بینن.
.....................................
عه‌شق
عه‌شق شێتبوونێکی جوانه
دیاری خوادیه بۆ مرۆڤ
عاشق
شێتێکه خودایی.
................
خودای شیعر
ئازیزه‌که‌م
به‌سه ئیتر که‌م پێم بڵێ
واز له عه‌شقی شیعر بێنه
ئاخر گوڵم
من که شیعر له خوێنمایه و
تۆیش پارچه‌یه‌کی له دڵم
نه ئه‌توانم ئه‌وینی تۆ فه‌رامۆش که‌م
نه بۆم ده‌کرێ واز له خودای شیعر بێنم.
...............................................
توخوا دایه
توخوا دایه
ئه‌گه‌ر منداڵێکی گه‌دا و برسیت بینی
ویستی رووه‌و تۆ بێت بۆ له‌تێ نان
مه‌هێڵه، تۆ بڕۆ بۆ لای
چونکه ئه‌وه رۆحی منه
بۆ لای تۆ دێ
بۆ له‌تێ نان
له‌تێ نان
نان.
.............
چاوه‌کانت
تێمده‌ڕوانی و
من تێناگه‌م له قوڵایی
ئه‌و چاوانه‌ت
بۆ خۆشبه‌ختیم
چ مه‌یلێ خۆی حه‌شارداوه
تێمده‌ڕوانی و
من بێئاگام له پشت ئه‌و دیده شێتانه‌ت
بۆ مه‌رگی من
چ ئافاتێ خۆی ماتداوه.
....................................
جیاوازی
جیاوازی نێوان من و تۆ
گه‌لێک زۆره
تۆ ئه‌ته‌وێ
شه‌ڕێک بۆ مه‌رگ به‌رپاکه‌یت
من ئه‌مه‌وێ
شۆڕشێک بۆ ژیان بخوڵقێنم.
...................................
تاوانکار
له چاوانی ئه‌م عاشق کوژانه‌دا
ئێمه
دوو شه‌یتانی تاوانکارین
نه‌ک
دوو عاشقی بێ گوناه
بۆیه که خوێنمان ده‌ڕێژن
له جێی شیوه‌ن
شایی بۆ مه‌رگمان ده‌گێڕن.
.............................
په‌رستگا
خۆشه‌ویستم
هێنده ئاره‌زومه بتبینم
هه‌تا ئێستا شتێک شک نابه‌م
نه‌مکردنێ به په‌رستگا
کڕنووشم بۆ نه‌بردبێ
تا به دیدارت شادم کات
...............................
روخساری تۆ
بۆیه هێنده خۆشه‌ویستی له لام
چه‌ند جارێکه
تێتده‌ڕوانم
واده‌زانم ئاوێنه‌یت و
له روخاسارت
خۆم ئه‌بینم.
................
Holland- Den Haag

