دڵگران مه‌به ئازیزم
وانه‌زانی که من بڕۆم
ئیدی هه‌رگیز به دیدارم
شادنابیته‌وه
دڵنیابه، له به‌هه‌شتدابم
به مه‌رجێ، تۆم لا نه‌بی
هه‌ر دێمه‌وه
وا تێنه‌گه‌ی که سه‌فه‌رکه‌م
خۆشه‌ویستی چه‌ندان ساڵه‌ت
له یاد بکه‌م
بێگومان به، گه‌ر نه‌زانم ئه‌م سه‌فه‌ره‌م
گڕی عیشقت له ناخمدا زیاتر ده‌کا
سه‌فه‌ر ناکه‌م
وا نه‌زانی لێره بڕۆم
لێوه‌کانم، کوڵمی ئاڵت
له بیرده‌کات
من دڵنیام، هه‌زار هێنده‌ی تر لێت دووربم
خۆشه‌ویستیت له ده‌رونما
گه‌شه ئه‌کات
...
ژیار جاف
Zhyar_jaf@hotmail.com
Holland-den haag
|+|
2007/6/19 22:18

