دڵۆپێک له فرمێسکی عاشق
خۆشه ویستم
تۆ تروسکه یه کی له گڕی موحیبه ت
باوه شێکی له گوڵی خۆشه ویستی
تۆ دڵۆپێکی له فرمێسکی عاشق
بزه یه کی له سه ر لێوی خۆشبه ختی
تۆ ئه ستێره یه کی له ئاسمانی ئه وین
ده ریایه کی له ماچی ته ڕ
خۆشه ویستم
من دوور له و گڕه پیرۆزه ت
ده بمه شه خته یه ک له ته نیایی
من بێ تیشکی چاوه کانت
رێگاکانی دڵی خۆشم نادۆزمه وه
لای من ته نها چرکه ی شادی
ئه و ساته یه که بۆ ئه وینی تۆ ئه گریم
ئیدی وه ره با پێکه وه
ده ست له ناو ده ست که ین و
کۆڵان به کۆڵانی عه شق ته ی که ین
وه ره و
با له م دونیا لێوان لێو له ئازاره دا
به دوای نه ێنێکانی چێژدا
وێڵبین
وه ره با له به ههشتی عاشقاندا
له به ر تیشکی مانگه شه ودا
چاومان پڕکه ین له ڕوناکی و
لێومان داپۆشین به گوڵه ماچ
ژیار جاف/ دهنهاخ/ هۆڵهندا
16-11-2006
|+|
2007/6/19 22:20
