ڕقم له خۆمه
که هه‌موو عومرم
بۆ خۆشه‌ویستی تۆ به فیڕۆدا
ڕقم له تۆیه
که وابه‌ستت کردم
به خۆشه‌ویستی خۆته‌وه
من ئێستاکه
نه تۆم خۆش ئه‌وێت نه خۆشم
له یه‌ک کاتتدا
بێزارم له چاوانی تۆ و
له گه‌مژه‌یی دڵی خۆشم
ئیدی ئه‌و گه‌مه‌یه‌ی
تۆ ده‌ستت داوه‌تێ
کۆتایی هات
نه فرمێسکی درۆزنانه‌ت فریوم ئه‌دا
نه ڕێگه به دڵم ئه‌ده‌م
بۆ چاوانی عه‌یاری تۆ فریو بخوات
تۆ شایسته‌ی دڵی من نیت
بڕۆ ئیتر ،
به شوێن که‌سێکدا بگه‌ڕێ
که شایسته‌ی دڵی خۆت بێ
|+|
2007/11/5 20:4

