سێ وێنه‌ی
ژیار جاف
zhyar_jaf@hotmail.com
Den Haag-holland// 29-10-2007
ته‌ماشاکه‌ن،
ئه‌و کچه چۆن به بێده‌نگی
به سه‌ر ئه‌و ده‌ریا شینه‌وه
له گه‌ڵ شنه‌بادا سه‌ما ده‌کات
سه‌یرکه‌ن،
ئه‌و شۆخه چۆن به چاوی پڕ له فرمێسکه‌وه
ئه‌ڕوانێته خۆرئاوابوون
ماڵئاوایی له خه‌ونه‌کانی ئه‌کات
بڕوانن،
ئه‌و کچه چۆن به دڵ ته‌نگی
ملی ڕێگای گرتووه‌ته به‌ر
به‌ره‌و ماڵی تاریکی دڵ
سه‌فه‌ر ئه‌کات
|+|
2008/4/15 12:27

